Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازی له‌ سه‌عید كاكه‌یی كرد


په‌یام ـ 

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی له‌ سلێمانی‌ پێشوازیی له‌ سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق كرد.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، له‌ باره‌گای‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسی به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ‌و هاوژین عومه‌ر به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی، پێشوازیی له‌ سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق كرد.

سه‌ره‌تا مامۆستا عه‌لی‌ باپیر به‌ بۆنه‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی‌ ناوبراو كرد و، هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواست.

هاوكات تیشك خرایه‌ سه‌ر كاره‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ به‌غدا و، ئاماده‌ كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، كه‌ وا بڕیاره‌ له‌ 12ی‌ مانگی‌ داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

وه‌فدی میوان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ پێویسته‌كان گیراونه‌ته‌ به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌ ساخته‌كاریی ‌و، داوایشی كرد هه‌رچی زووتره‌ ده‌نگده‌ران كارتی‌ بایۆمه‌تریی‌ خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌، تاوه‌كو له‌ هه‌ڵبژادنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆیان بێ‌ به‌ش نه‌بن.

537 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2018

بابەتی زیاتر