Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا: بۆ به‌شداری لێدانی سوریا ئاماده‌ین


په‌یام ـ 
ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانی، له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، تێریزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه‌: له‌ پرۆسه‌ی لێدانی سوریا ئاماده‌ین به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان به‌شداری بكه‌ین. 

سه‌ر چاوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشی وتووه‌ مه‌ی، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌شیدا ده‌یهه‌وێت رێبگرێت له‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژنامه‌ی لۆ فیگارۆ بڵاویكرده‌وه‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی فه‌ره‌نسا پلانێكی سه‌ربازیان سه‌باره‌ت به‌ هێرشی سه‌ر سوریا داوه‌ به‌ ماكرۆن. 

ئێواره‌ی ئه‌مرۆش دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند:" رووسیا وتویه‌تی مووشه‌كه‌كانی ئێمه‌ ده‌خاته‌خواره‌وه‌ كه‌ ره‌وانه‌ی سوریای بكه‌ین، بۆیه‌ ئاماده‌بن، مووشه‌كه‌كانمان به‌زووی ده‌گه‌ن و به‌ریوه‌ن. "

1344 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2018

بابەتی زیاتر