Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌س و كاری شه‌هیدانی قه‌سرێ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام ـ

كه‌سوكاری‌ چوار كوژراوه‌كه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ قه‌سرێ‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدیاره‌كانی‌ هه‌رێم و عێراق و جیهانیش ده‌كه‌ن هاوكاریان بن له‌ به‌ دادگایی‌ گه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا له‌ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژكردنی‌ ڕۆڵه‌كانیان.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یكی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌یام كراوه‌، كه‌سوكاری‌ ئه‌و چوار گه‌نجه‌ی‌ كه‌ نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیاوه‌ له‌ دۆڵی‌ باڵه‌یانی‌ ناحیه‌ی‌ قه‌سێ‌ كوژران، ڕایده‌گه‌یه‌نن "ئه‌و هێرشه‌ی‌ توركیا بۆ سه‌ر ڕۆڵه‌كانیان به‌ به‌رچاوی‌ هه‌رێم و به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێه‌ده‌وڵه‌تی‌، نه‌ك هه‌ر پێشێلكدرنی‌ سه‌روه‌ریی‌ خاكی‌ عێراقه‌، به‌ڵكو هه‌وڵێكی‌ دیكه‌ی‌ پاكتاوكردنی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌".

كه‌سوكاری‌ چوار قوربانییه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن "ئه‌و هێرشه‌ی‌ توركیا دژی‌ هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتن و په‌یماننامانه‌یه‌ كه‌ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ مرۆڤ و ئازادییه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و ئایینی‌ و مه‌زهه‌بییه‌كان ده‌كه‌ن".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "وه‌كو كه‌سوكاری‌ كۆمه‌ڵكوژكراوانی‌ ناحه‌ی‌ قه‌سرێ‌، داوا له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و لایه‌نه‌ به‌رپرسیاره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێم و عێراق و باڵیۆزی‌ وڵاتان و وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا و ڕێكخراوه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ و چه‌ندین لایه‌نی‌ دیكه‌ ده‌كه‌ن، خاوه‌ندارێتی‌ له‌ كه‌یسه‌كه‌یان بكه‌ن و، هاوكاریان بن له‌ به‌ دادگایی‌ گه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا له‌ دادگای‌ لاهای‌ و، هه‌ر داگایه‌كی‌ دیكه‌ گرێدراوی‌ ئه‌و كه‌یسه‌، بۆ سزادانی‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا ".




947 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2018

بابەتی زیاتر