Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆشكی سپی: ترەمپ هێشتا لەبارەی سوریاوە بڕیاری كۆتایی نەداوە


كۆشكی سپی دەڵێت "تره‌مپ بژارده‌كان له‌باره‌ی سووریاوه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت"

وته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز رایگه‌یاند، هێشتا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دواین بڕیاری له‌باره‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ سووریا نه‌داوه‌.

له‌ میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا سانده‌رز له‌باره‌ی هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ سووریا رایگه‌یاند، "چه‌ند بژارده‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدایه‌، ئه‌مانه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. هێشتا له‌وباره‌وه‌ نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ بڕیاری كۆتایی".

ناوبراو رایگه‌یاند، تره‌مپ ئه‌و بژاردانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه‌ و وتی: "سه‌رۆك تره‌مپ له‌سه‌ر خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بڕیاری نه‌داوه‌ و هه‌موو بژارده‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت".  

436 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2018

بابەتی زیاتر