په‌یام ـ
بوفۆن كه به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، له دوای یاریه‌كه ئاشكرایكرد كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌وه كۆتا یاری یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بێت.
بوفۆن كه له كۆتا خوله‌كدا به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، دوای یاریه‌كه وتی: ریاڵ مه‌درید به 180 خوله‌كی دوو یاریه‌كه شایسته‌ی سه‌ركه‌وتن بوو، به‌ڵام ئه‌مشه‌و لانی كه‌م شایسته‌ی ئه‌وه بووین یاریه‌كه‌مان بگاته كاتی زیادكراو، لێدانه سزاكه له‌وانه‌یه دروست بێت، به‌ڵام داوه‌ر له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا نه‌بوو، ناكرێت خه‌ونی تیپێك له كتا چركه‌كانی یاریه‌كه‌دا بكوژیت.
سه‌باره‌ت به داهاتووی خۆشی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌مه كۆتا یاری بوو بێت له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا و جارێكی دیكه به‌شداریی نه‌كاته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری وازهێنانی به یه‌كجاری له كۆتایی وه‌رزدا.
2950 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2018