په‌یام ـ
له ئێستادا فیفا لێكۆڵینه‌وه جیدی ده‌كات و به‌رنامه‌یدایه چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له مۆندیالی یانه‌كاندا ئه‌نجام بدات، له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا به‌نیازه پاڵه‌وانێتیه‌كه له هه‌موو ساڵێك ئه‌نجام نه‌درێت و له به‌رامبه‌ردا چوار ساڵ جارێك هاوشێوه‌ی مۆندل به‌رێوه بچێت.
له هه‌نگاوی دووه‌مدا یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی ده‌یه‌وێت ژماره‌ی یانه به‌شداربووه‌كان بۆ 24 یانه‌ی به‌رزبكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌سه‌ر هه‌شت كۆمهڵهكدا دابه‌شیان ده‌كات و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ش سێ یانه له خۆ ده‌گرێت، پێشه‌نگی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش راسته‌وخۆ بۆ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌ربكه‌وێت و دووه‌م و سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ش ماڵئاوای ده‌كه‌ن.
واده‌ی به‌ڕیوه‌چوونی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بۆ كاتی پشووی زستانه‌ی خوله ئه‌وروپیه‌كان ده‌گۆڕێت.
جێی ئاماژه‌یه تا ئێستا بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به‌م گۆڕانكاریانه نه‌دراوه، پێشبینیش ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوودا پاش ته‌واوبوونی لێكۆڵێنه‌وه‌كان بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
925 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2018