Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتانیاهو وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانی دایه‌وه‌


له‌ وه‌ڵامی گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئێرانی كه‌ دوای ئه‌وه‌ی رووسیا و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئیداره‌ی ته‌ل ئه‌بیب-یان به‌ به‌رپرسیاری هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی تی فۆر له‌ شاری حومسی سووریا زانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو "به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌"، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاند "ئیسرائیل به‌ سیاسه‌ته‌ نه‌گۆڕه‌كانی تاقی مه‌كه‌نه‌وه‌".

له‌ میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌ رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و جووله‌كانه‌ی له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانی گیانیان له‌ده‌ستدا له‌ (مۆزه‌خانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی) قودسی رۆژئاوا، ناتانیاهو وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێرانی دایه‌وه‌. 

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ناتانیاهو باسی له‌و جووله‌كانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ساڵانی نێوان ١٩٣٩-١٩٤٥ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و گوتوویه‌تی: "سیاسه‌تی ئیسرائیل به‌ سێ رسته‌ كورت ده‌كه‌مه‌وه‌: هێرش به‌رامبه‌ر هێرش، هێرش به‌رامبه‌ر به‌رگری و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ و هێرش به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌نێوبردن له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن". 

ناتانیاهو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل و هه‌موو جیهان ده‌كات و گوتوویه‌تی: "په‌یامێكم بۆ به‌رپرسانی ئێران هه‌یه‌. ئیسرائیل به‌ سیاسه‌ته‌ نه‌گۆڕه‌كانی تاقی مه‌كه‌نه‌وه".    


681 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2018

بابەتی زیاتر