Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌سه‌د: هەر جموجوڵێكی سەربازی رەوشی سوریا ئاڵۆزتر دەكات

سه‌رۆكی‌ سوریا وه‌ڵامی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت" هه‌ر جمووجۆڵێكی‌ سه‌ربازی‌ جگه‌ له‌ئاڵۆزكردنی‌ ڕه‌وشی‌ ئه‌منی‌ ناوچه‌كه‌ هیچ ئه‌نجامێكی‌ تری‌ نابێت.

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ سوریا له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردن له‌ عه‌لی‌ ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی‌ ڕاوێژكاری‌ ڕێبه‌ری‌ باڵای‌ ئێران بۆ كاروباری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ڕایگه‌یاند، هه‌ر جمووجۆڵێكی‌ سه‌ربازی‌ له‌سوریا جگه‌ له‌ئاڵۆزكردنی‌ زیاتری‌ ڕه‌وشی‌ ئه‌منی‌ ناوچه‌كه‌، هیچ ئه‌نجامێكی‌ تری‌ نابێت.
ئه‌سه‌د وتیشی‌ چه‌ند هه‌وڵێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ئارادان بۆ گۆڕینی‌ ڕه‌وتی‌ گۆڕانكاریه‌كانی‌ سوریا به‌پشتبه‌ستن به‌چه‌ند هه‌واڵێكی‌ هه‌ڵبه‌ستراو، ئه‌مه‌ش دوای‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ غوته‌ی‌ خۆرهه‌ڵات له‌لایه‌ن سوپای‌ سوریاوه‌.
لێدوانه‌كانی‌ ئه‌سه‌د له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مریكاو فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرشی‌ سه‌ربازیی دژی‌ ڕژێمی‌ سوریا ده‌كه‌ن به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ی‌ كیمیایی له‌دۆما، هه‌رچه‌نده‌ 
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، تائێستا كاتی‌ هێرشی سه‌ر سوریا دیاری‌ نه‌كراوه‌و ڕه‌نگه‌ هێرشه‌كه‌ به‌زوویی ئه‌نجام نه‌درێت، یان هه‌ر هیچكات ئه‌نجام نه‌درێت.


480 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2018

بابەتی زیاتر