Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا ته‌واوی‌ ناوچه‌ی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیان كۆنتڕۆڵكردووه‌



ڕووسیا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا ته‌واوی‌ ناوچه‌ی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیان كۆنتڕۆڵكردووه‌.

یوری یه‌ڤتوشینكۆ، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له‌ بنكه‌ی حمێمیم،  ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا شارۆچكه‌ی دومای‌ سه‌ر به‌ غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیان كۆنترۆڵ كردووه‌، كه‌ پێشتر له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی جه‌یشولئیسلامدا بوو".
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا وتیشی‌ "به‌ كۆنترۆڵكردنی‌ دوما، سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات كه‌وتنه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ڕژێم". ئه‌وه‌شی‌ به‌ "ڕووداوێكی گرنگ له‌ مێژووی سووریادا" وه‌سف كرد.
یوری یه‌ڤتوشینكۆ ئاشكرای‌ كرد "دوای ئه‌وه‌ی دوما له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی جه‌یشولئیسلام ده‌رهێنرا، هێزه‌كانی ڕووسیا هاوشانی‌ هێزه‌كانی‌ ڕژێم له‌ شارۆچكه‌كه‌ بڵاوده‌كرینه‌وه‌".
پاش گه‌مارۆدان و چڕبوونه‌وه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ ڕژێمی‌ سووریا و ڕووسیا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی‌ دوما له‌ غوته‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات، به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنێك له‌ دووی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ ڕاگواستنی‌ چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆن و هاووڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌و شارۆچكه‌یه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ باب و جه‌رابلووسی‌ ژێر ده‌سه‌تی‌ توركیا له‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستا كرا.

398 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2018

بابەتی زیاتر