Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمپانیای‌ گۆڵف كێستۆن داهاتەكانی ساڵی رابردووی لە نەوتی شێخاندا بڵاوكردەوە


كۆمپانیای‌ گۆڵف كێستۆن كه‌ به‌رهه‌مهێنان له‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ شێخان ده‌كات، ئاشكرای‌ كرد: ساڵی‌ ڕابردوو 14 ملیۆن دۆلار قازانجی‌ كردووه‌.

كۆمپانیای‌ گۆڵف كێستۆنی‌ به‌ریتانی‌ كه‌ كاری‌ به‌رهه‌مهێنان نه‌وت له‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ شێخان ده‌كات، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراێكدا ئاشكرای‌ كرد "ساڵی‌ 2017 كۆمپانیاكه‌ بڕی‌ 14 ملیۆن دۆلار قازانجی‌ له‌ به‌رهه‌مهێنان نه‌وتی‌ كێڵگه‌كه‌ كردووه‌".
كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2007ه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ هه‌رێم، له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا ڕێككه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ فرۆشتنی نه‌وتی كێڵگه‌ی شێخان واژوو كرد.
گۆڵف كێستۆن ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌ ماوه‌ی‌ 11 ساڵی‌ ڕابردوودا ئه‌وه‌ یه‌كه‌م ساڵه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنان نه‌وتی‌ هه‌رێمدا قازانج ده‌كات".
به‌پێی‌ داتاكانی‌ كۆمپانیاكه‌، سه‌ره‌تا له‌ كێڵگه‌ی شێخان ڕۆژانه‌ 35 هه‌زار و 300 به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێنرواه‌، به‌ڵام له‌ مانگ ئابی 2017ه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنان بۆ 40 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

221 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2018

بابەتی زیاتر