Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. وه‌كو رێزێك بۆ كه‌س و كاری ئه‌نفال 14ـی مانگ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌وه‌ستێنرێت


په‌یام ـ 

حیزبه‌ كوردستانییه‌كانی‌ كه‌ركوك وه‌كو ڕێزلێنانێك بۆ گیانی ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاریان، له‌سه‌ر دواخستنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی‌ 14 كاتژمێر ڕێككه‌وتن.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ كه‌ركوك، هه‌موو حیزبه‌كان بڕیاریان دا له‌ كاتژمێر 12ی‌ شه‌وی هه‌ینی له‌ سه‌ر شه‌ممه‌، بانگه‌شه‌ ده‌ست پێ نه‌كه‌ن تا كاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆ، ئه‌وه‌ش وه‌كو ڕێزلێنانیك بۆ ساڵیادی‌ ئه‌نفال و  كه‌سوكاره‌كانیان.

له‌ وته‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن جه‌نگی عیزه‌دین به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی وتی "هه‌موو حزبه‌كان داوا ده‌كه‌ین پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌، بۆ پاراستنی بانگه‌شه‌ی حزبه‌ كوردستانییه‌كان".

394 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2018

بابەتی زیاتر