Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مێركڵ: ئه‌ڵمانیا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ناكات له‌ سووریا


په‌یام ـ 

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌شداری هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ناكات بۆ سه‌ر سووریا، به‌ڵام به‌شداری هه‌موو جۆره‌ هه‌وڵێك ده‌كات بۆ رێگه‌نه‌دان به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی دانمارك، لارس لۆكه‌ راسموسن له‌ به‌رلین له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مێركڵ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌ڵمانیا پشتگیری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌كات بۆ سه‌ر سووریا،مێركڵ رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی به‌شداری هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ناكات بۆ سه‌ر سووریا. 

به‌ڵام له‌ دژی هه‌ر جۆره‌ به‌كارهێنانێكی چه‌كی كیمیاییە و وتیشی: "ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه‌ بكه‌مه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا بڕیارێكمان نه‌داوه‌، ئه‌ڵمانیا به‌شداری له‌ ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ناكات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ بدات كه‌ قبووڵی ناكات چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنرێت".

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشا كه ‌پێویسته‌ بیر له‌و رێوشوێنانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ له‌ دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گیرێنه‌ به‌ر و ئه‌مه‌ش به‌ واتای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌ڵمانیا پشتگیری كاره‌كانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.

ئه‌نگێلا مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌باره‌ی ره‌وشی سووریاوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه‌ و جه‌ختیان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندی نزیكدابن له‌مباره‌یه‌وه‌.


407 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2018

بابەتی زیاتر