Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی كاتیی عه‌فرینی‌ دامه‌زراند


په‌یام ـ 

توركیا ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی كاتیی عه‌فرینی‌ دامه‌زراند، كه‌ له‌ كۆی‌ 20 ئه‌ندام 11 ئه‌ندام و سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ كوردن.

میدیاكانی‌ توركیا ڕایانگه‌یاند "له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیی‌ توركیا و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان كه‌ خۆیان به‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ناساندووه‌، له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ ده‌نگداندا كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی شاری‌ عه‌فرین ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی‌ شاره‌كه‌یان دامه‌زراندووه‌".

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ 20 كورسی پێكهاتووه‌، كه‌ 11 كورسییان بۆ ئه‌ندامانی‌ كورد بووه‌ و، هه‌شت كورسی‌ بۆ پێكهاته‌ی‌ عه‌ره‌ب و، یه‌ك كورسیش بۆ توركمانه‌كان.

هه‌روه‌ها زوهێر حه‌یده‌ر له‌نێو نوێنه‌رانی كورد، به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ و، ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ هه‌شت كه‌س پێكهاتووه‌.

مه‌رجی‌ ئه‌ندامبوون له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ خه‌ڵكی عه‌فرین و نیشته‌جێی شاره‌كه‌ بێت.

زوهێر حه‌یده‌ر، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، سوپاسی‌ توركیای‌ كردووه‌ بۆ پێكهێنانی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی‌ توركیی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "ئه‌گه‌ر هه‌موو عه‌فرینییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌توانن هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسییانه‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ خۆیان".

زوهێر حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دامه‌زراوه‌ و، سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی حه‌له‌ب ده‌بێت، هه‌روه‌ها پشتیوانیش له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كات". 

429 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2018

بابەتی زیاتر