Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرچاوەیەک: داعش بۆ ڕۆژانی‌ هەڵبژاردن لە دەوروبەری‌ کەرکوک لە پلاندایە


په‌یام ـ 

ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌: لەگەڵ نزیکبونەوە لە دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، چەکدارانى داعش تا دێت جموجۆڵیان لە دەوروبەرى کەرکوک زیاد دەکات و چەکدارەکانیان بە گوندەکاندا دەسوڕێنەوە.

ئه‌و ماڵپه‌ره‌ له‌ زاری نەجات حسێن، ئەندامى کوتلەى تورکمانى لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک و فەرماندەى حەشدى شەعبى، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ روو خه‌ڵكی حه‌ویجه‌ ئاگاداریانكردوینه‌ته‌وه‌ له‌ بوونی چەکدارانى داعش كه‌ بە ئۆتۆمبێل دەسورێنەوە و چەک و تەقەمەنى زۆریان پێ یە.

هه‌ر له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌:"لە رۆژانى رابردوودا چەکدارانى داعش بە چەک و ئۆتۆمبێل و بەشێوەى ئاشکرا ژمارەیەک لەگوندەکانى باشورى کەرکوک گەڕاون، لەنێویاندا گوندى هەفتەغارى کوردنیشین و قسەیان بۆ خەڵک کردووە."

ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ سەرچاوەیەکى ئەمنى بەرپرس لە کەرکوکه‌وه‌ ئاشکرایکردووه‌ چەکدارانى داعش سەرقاڵى پلان دارشتنن، تا لە کاتى هەڵبژاردندا لە دەوروبەرى کەرکوک کارى گێرەشێوێنى ئەنجام بدەن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدایه‌ پێشتر په‌یام بڵاویكردبووه‌وه‌، جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ سنوری كركوك به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی دبس و داقوق به‌ دی ده‌كرێت به‌ پێی وته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش له‌ چه‌ند شوینیكیدا به‌ گروپ و گروپ بینراون. 


516 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2018

بابەتی زیاتر