Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌كه‌كه كوژرانی نزیكه‌ی‌ 20 سه‌ربازی توركیای له‌ هه‌رێم ڕاگه‌یاند


په‌یام ـ 

تۆپخانه‌كانی توركیا تۆپبارانی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان كردو په‌كه‌كه‌ش كوژرانی نزیكه‌ی‌ 20 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ هه‌رێم ڕاگه‌یاند.

ئێواره‌ی دوێنێ تۆپخانه‌كانی سوپای‌ توركیا تۆپبارانی گونده‌كانی لێلكان و ناومێرگانیان له‌ سنوری برادۆستكرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دانیشتوانی گوندی لێلكان ماڵه‌كانیان جێهێشتووه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ بڵاویكرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌ ئه‌نجامی‌ هێرشی‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ بۆسه‌ر سوپای توركیا له‌ناوچه‌كانی لێلكان، 19سه‌ربازی توركیا كوژراون و 11ـی دیكه‌ش برینداربوون، به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ دژی‌ سوپای‌ توركیا، له‌ڕۆژانی 10 و 11ـی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامدراون.

تۆپباران و بۆردومانی به‌رده‌وامی توركیا له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست دۆخێكی ناله‌باری له‌ناوچه‌كه‌دا دروستكردووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ هاوڵاتیان له‌ترس و دڵه‌ڕاوكێی‌ به‌رده‌وامدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ زه‌ره‌رو زیانی ماددی كه‌ به‌هۆی‌ بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ پێیانگه‌یشتووه‌.

386 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2018

بابەتی زیاتر