Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی پێشووتری مۆساد: له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا بكه‌وینه‌ نێو جه‌نگ


په‌یام ـ 

له‌ دیدارێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌رۆكی پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، ئه‌فرایم هاله‌ڤی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌ پێكدادانی سه‌ربازی له‌نێوان ئیسرائیل و رووسیا رووبدات.

هاله‌ڤی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئیسرائیل و رووسیا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ ١٠ی وڵاته‌كه‌ی دوا و 

هاله‌ڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌ پێكدادانی سه‌ربازیی له‌نێوان ئیسرائیل و رووسیا رووبدات. گوتی: "ئه‌م جه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتێكی گه‌وره‌ ده‌بێت كه‌ له‌ باكووری وڵاته‌كه‌مان (سووریا) جێگیر بووه‌ و بوونی خۆی پته‌وتر كردووه‌.

ئه‌م وڵاته‌ لایه‌نێكی دیاریكراوه‌ له‌ سنووره‌كانی باكوور. له‌وانه‌یه‌ بچینه‌ ناو جه‌نگه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا، له‌وانه‌یه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیل و رووسیا به‌رامبه‌ر یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه‌ و بجه‌نگن. به‌ر له‌ جه‌نگین له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ گەورەیە ده‌بێت رێگای سه‌رده‌ركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌ بدۆزینه‌وه‌ و به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگدا ده‌بێت ئه‌وه‌ جیا بكه‌ینه‌وه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن". 

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه‌ بۆچی رووسیا ده‌یه‌وێت چۆك به‌ ئیسرائیلدا دادات، هاله‌ڤی گوتی: "رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه‌ هاته‌ نێو خاكی سووریا. بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و هێزه‌كه‌ی به‌جۆرێك بونیات نا كه‌ چه‌ندین ساڵ بمێننه‌وه‌. وای بۆ ده‌چم نه‌یه‌وێت دۆستی ستراتیجی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ ئێران شكست بهێنێت و ئه‌مه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌بێت". 

982 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2018

بابەتی زیاتر