Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌وره‌ترین كه‌شتیگه‌لیی سه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌ره‌و سوریا به‌ڕێوه‌یه‌


په‌یام ـ 


ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا ‌و ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بڕیاری‌ داوه‌ وه‌ك خۆ ئاماده‌كردن بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له‌ ڕژێمی سوریا گه‌وره‌ترین كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی‌‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌دوای‌ جه‌نگی داگیركردنی عێراقه‌وه‌ له‌ 2003 ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین كه‌شتیگه‌له‌ كه‌ ئه‌مریكا ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ ده‌كات.

له‌ درێژه‌ی‌ زانیارییه‌كانی ڕاگه‌یه‌ندنه‌كاندا هاتووه‌ "كه‌شتی جه‌نگیی (یو ئێس ئێس دۆناڵد كۆك) كه‌ 60 مووشه‌كی له‌ جۆری (تۆماهۆك)ی هه‌ڵگرتووه‌، له‌گه‌ڵ سێ كه‌شتی دیكه‌ی‌ جه‌نگیی له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاستدا، له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییدان.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری (یو ئێس ئێس هاری‌ تڕومان) له‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیاوه‌ به‌ره‌و ئاوه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێكه‌وتووه‌ ‌و 90 فڕۆكه‌ ‌و پێنج كه‌شتی جه‌نگی‌و چه‌ندین مووشه‌كی تۆماهۆكی هه‌ڵگرتووه‌.

809 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2018

بابەتی زیاتر