Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌حمود سه‌نگاوی: نامانەوێت بەرهەم دوژمنمان بێت، دەمانەوێت لە دوارۆژدا ببێتە دۆستمان


په‌یام ـ 

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕەخنەی توند لە مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی دەگرێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت  هەندێک برادەری خۆمان دەیانەوێت لایەنە سیاسیەکان بکەنە دوژمنمان دەیانەوێت کێشەمان بۆ دروست بکەن. 

سه‌نگاوی كه‌ له‌ وته‌كانیدا رووی ده‌می له‌ مه‌لا به‌ختیاربوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: " دۆخی ناو یەکێتی باش نیە، ئەویش بەهۆی هەندێک برادەری خۆمانەوە کە ڕۆژانە لێدوانی خراپ خراپ دەدەن، دەیانەوێت لایەنە سیاسیەکان بکەنە دوژمنمان دەیانەوێت کێشەمان بۆ دروست بکەن، دەیانەوێت لایەنە سیاسیەکانمان لێبکەن بە دوژمن، هەرچەندە ئێمە گەڕاوینەتەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بەڵام بەهۆی ئەو برادەرانەوە هێشتا ناتەباین، ئەوە یەکێک لەوانە لێدوانەکەی مەلا بەختیار بۆ دەنگی ئەمریکا لەسەر دکتۆر بەرهەم. بەرهەم تازە ڕۆیشتووە خوا حافیزی بێت، ئێمە نامانەوێت بەرهەم دوژمنمان بێت دەمانەوێت لە دوارۆژدا ببێتە دۆستمان، بەڵام ئەو برادەرە (مەلا بەختیار) بەو قسانەی لەسەر دکتۆر بەرهەم وا دەکات ئەویش لە دواڕۆژدا ببێتە دوژمنمان هەروەک حیزبەکانی تر."

له‌سه‌ر پرسی ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ لایه‌نه‌كانی دی ده‌كه‌ن مه‌حموود سه‌نگاوی رایگه‌یاند: "یەکێک لەو کەسانەی باس دەکرێت و ناوی دەهێنرێت منم، بەڵام ئەو کەسەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر من پێکدێنێت سەری باوکیشی لە تاشە بەردی دا لەبەر ئەوەی من یەکێتیم، وە هیچ کەس هێزێک ناتوانێت من لە یەکێتی دەربکات وە هیچ بانگەشەم بۆ لیست و لایەنی تر نەکردووە، ئەگەر بانگەشە بۆ لیستی تر بکەم لە یەک کەس ناترسم جگە لەخوا لەخوار ئەوە حساب بۆ هیچ کەس ناکەم بێ منەتم هەموو تەمەنم لە پێشمەرگایەتی سەرف کردووە، ئێستاش کە قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم هەر پێشمەرگەم."

له‌ قسه‌كانی سه‌نگاویدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: من نایشارمەوە بەرهەم ساڵحم خۆش دەوێت و سەردانی دەکەم بەڵام من یەکێتیم و بڕوام بە ڕێبازی یەکێتی هەیە، وە بڕوام بەوە هەیە لەناو یەکێتی لەسەر ڕێبازی جەنابی مام جەلال خەبات بکەم وە دژی هیچ لایەنێکی سیاسی نەبم بەڵکو بەپێچەوانەوە دۆستی هەموو لایەنەکانم. 

له‌ باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووڵك و ماڵ له‌و كه‌سانه‌ی له‌ یه‌كێتی ده‌ڕۆن، مه‌حموود سه‌نگاوی وتی: "کاتی خۆی کە بزوتنەوەی گۆڕان دروست بوو جەنابی مام جەلال لە ژیاندا بوو، ڕێگەی نەدا ماڵ و موڵکی یەکێتیان لێوەرگرینەوە ئێمە کەلەوانمان وەرنەگرتووە ئێستا بۆ لەوانی تری وەرگرینەوە، ئەو کەسەش کەوای وت درۆ دەکات، دکتۆر بەرهەم لە سلێمانی لە خانویەک بوو تەسلیمی یەکێتی کردەوە لە هەولێریش ئەگەر لە خانووی یەکێتی بێت دکتۆر بەرهەم و ئەو کەسانە بایی ئەوە خەباتیان لەناو یەکێتیدا کردووە کە ئەوەندەیان پێ بدرێت."

سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ى يه‌كێتيش، سه‌نگاويى گوتى: "لەبەر کێشە و ململانێی ناوخۆ ناهێڵن کۆنگرە ببەستین، هەرچەندە لە پێشوتردا هەوڵێک هەبوو بۆ بەستنی کۆنگرە، بەڵام چەند کەسێک ڕێگربوون، ئێستا لە کاتێکدا دەیانەوێت کۆنگرە بکەین کە یەکێتی لەبەردەم دوو هەڵبژاردنە، بۆیە لەم کاتدا هەر دەستکاریەکی ناوخۆی یەکێتی ڕەنگە بە زیانی یەکێتی بێت لە هەڵبژاردنەکان بۆیە ئێمە پێویستە لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی(٩)ی کوردستان کۆنگرە ببەستین."

وته‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی له‌ كاتێكدایه‌ نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئاشكرایكرد، یه‌كێتی بڕیاریداوه‌ هه‌ر كه‌سێك كار بۆ لایه‌نێكی تر بكات ده‌ریده‌كات، وتیشی‌ لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ لای لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردن تۆمار كراوه‌.


4038 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2018

بابەتی زیاتر