په‌یام ـ
له شاری نیۆنی فه‌ره‌نسا و به نوێنه‌رایه‌تی ئاندریا شیڤچینكۆی ئوكرانی تیروپشكی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا راكێشرا.
ده‌سته‌كانی ئاندریا له‌سه‌ره‌تاوه یانه‌ی بایرن میونخی راكێشا و دواتریش یانه‌ی ریاڵ مه‌دیدی خسته به‌رانبه‌ری و هه‌ردوو یانه ئه‌ڵمانی و ئیسپانیهكهی رووبه‌رووی یه‌كدی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌م یاریه‌دا خامیس رۆدرێگزی كۆلۆمبی رووبه‌رووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌بێته‌وه، له ئێستادا رۆدرێگز له یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه به خواستن بۆ یانه ئه‌لمانیه‌كه یاری ده‌كات.
له دوایشدا ئه‌وه‌ی له شوشه‌ی تیروپشكه‌كه‌دا مابوو، دوو یانه ئینگلیزی و ئیتاڵیه‌كه بوو، ئه‌وانیش یانه‌ی یانه لێڤه‌رپووڵ و ڕۆما بوو، كه تیایدا محه‌مه سه‌لاحی میسری و هێرشبه‌ری ئێستای یانه‌ی لێڤه‌رپووڵ رووبه‌رووی یانه‌كه‌ی پێشووی كه یانه‌ی ڕۆمایه ده‌بێته‌وه.
یاری چوونیش له‌سه‌ر خاكی ئیگلیزهكانی و له یاریگای ئانفێڵد به‌رێوه‌ده‌چێت و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له پایته‌ختی ئیتاڵیا و له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ڕۆما ئه‌نجام ده‌درێت.
یاریه‌كانی چوونی ئه‌م قۆناغه‌ش له 24 و 25ی ئه‌م مانگه و یاریه‌كانی گه‌رانه‌وه‌ش له یه‌ك و دووی مانگی داهاتووی ئه‌نجام ده‌درێت.
811 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2018