Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بایرن میونخ راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد


په‌یام ـ 

یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نیكۆ كۆڤاچی كرواتی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو راگه‌یاند.

پاش ئه‌وه‌ی هاینكس ئاماده‌ نه‌بوو له‌ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن میونخ به‌رده‌وام بێت، بایرن میونخ له‌گه‌ڵ نیكۆ كۆڤاچی كرواتی و راهێنه‌ری پێشووی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن تا له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوه‌وه‌ شوێنی هاینكس بگرێته‌وه‌.

یانه‌ی ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ گرێبه‌ستی كۆڤاچ بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزه‌ درێژه‌ی ده‌بێت و له‌م هاوینه‌دا وه‌ك راهێنه‌ری نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ئێستادا كۆڤاچ راهێنه‌ری یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیه‌وه‌.

جێی بیرهێنانه‌وه‌شه‌ كۆڤاچ له‌ ساڵی 2013 تا 2015 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا كردووه‌, كۆڤاچ دوو وه‌رزیش له‌ 2001 بۆ 2003 له‌ یانه‌ی بایرن میونخ وه‌ك یاریزان یاری كردووه‌.

757 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2018

بابەتی زیاتر