Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ: هه‌وڵی جدیی نه‌دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تاوانی ئه‌نفال به‌ جینۆساید بناسێندرێت


په‌یام ـ 


ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی ئه‌نفاله‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌وڵی جدیی نه‌دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیدا به‌ جینۆساید بناسێنرێت. 

ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاندووه‌:  ئه‌م حكومه‌ته‌ خه‌مسارد بوو به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ و كاری‌ نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌رشیفێكی‌ نیشتمانیی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان دروست بكات ، هه‌روه‌ها ئه‌و تاوانه‌ نه‌كرایه‌ پرۆگرامێكی‌ به‌رفراوان بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌كانی‌ داهاتوو له‌بیری‌ نه‌كه‌ن.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌: 


بسم الله الرحمن الرحیم
وَإِژَا تَوَلَّی‌ سَعَی‌ فِی اڵ‌َرْچِ لِیُفْسِدَ فِیِهَا وَیُهْلِكَ الْحَرْپَ وَالنَّسْڵ وَاللّهُ لاَ یُحِبُّ الفَسَادَ
جه‌ماوه‌ری‌ خۆڕاگری‌ كوردستان
بنه‌ماڵه‌ی‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدان
سیی ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌رو له‌ هه‌لومه‌رجێكی‌ ناله‌باری‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا، گه‌له‌كه‌مان رووبه‌ڕووی‌   هێرشێكی‌ دڕندانه‌و نه‌هامه‌تیه‌كی‌ گه‌وره‌ بووه‌وه‌، كه‌ له‌و هێرشه‌دا نه‌ك هه‌ر چه‌كی‌ قه‌ده‌غه‌كراوی‌ كیمیاویی تیادا به‌كار هێنرا، به‌ڵكو ده‌یان هه‌زار سڤیلی گه‌له‌كه‌مان راپێچی بیابانه‌كان و شوێنه‌ نادیاره‌كان كران و شوێن بزر كران، كه‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كه‌میان دۆزراونه‌ته‌وه‌و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ خاكی‌ نیشتمان.

له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، جگه‌ له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ برینه‌كان و كاری‌ میدیایی رواڵه‌تیی، هه‌وڵی جدیی نه‌دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیدا به‌ جینۆساید بناسێنرێت، كه‌ ئه‌م تاوانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دڵته‌زێن ترین تاوانه‌ مێژووییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ كۆی مرۆڤایه‌تیی . ئه‌م حكومه‌ته‌ خه‌مسارد بوو به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ و كاری‌ نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌رشیفێكی‌ نیشتمانیی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان دروست بكات ، هه‌روه‌ها ئه‌و تاوانه‌ نه‌كرایه‌ پرۆگرامێكی‌ به‌رفراوان بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌كانی‌ داهاتوو له‌بیری‌ نه‌كه‌ن.

حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ به‌رنامه‌یه‌كی‌ نه‌بوو بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ ئه‌نفال كراوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌كانی‌ ئه‌نفال برینه‌كانیان ساڕێژ بكرێت ، هه‌موو گه‌لانی‌ جیهان یادی‌ نه‌هامه‌تیه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ زیندوو راده‌گرن، كاری‌ سه‌ره‌كییان سڕینه‌وه‌ی‌ ئێش و ئازاره‌كانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ك دووژمنان بێهیوا بكرێن له‌ ئه‌نجام وه‌رگرتن له‌ تاوانه‌كانیان، هه‌روه‌ها دڵخۆش كردنی‌ نه‌وه‌كانی‌ ئێستاو داهاتووه‌ له‌وه‌دا كه‌ له‌ جێگه‌ی‌ نه‌هامه‌تیه‌كاندا ئاوه‌دانیی و هیواو سه‌ركه‌وتن ده‌كرێته‌ به‌رنامه‌و پرۆگرامی‌ ژیانی‌ سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و بژێویی.

تا كه‌ی‌ یادی‌ تاوانه‌كانی‌ به‌ناو ئه‌نفال به‌م شێوه‌ ته‌قلیدییه‌ بێ‌ مانایه‌ بكرێته‌وه‌ ؟ تاكه‌ی‌ پاشماوه‌كانی‌ ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ چاوه‌ڕێی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌ڵێنه‌ بن بۆش و به‌تاڵه‌كانیان بكه‌ن؟ تاكه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتداران داوای‌ مۆڵه‌ت و پێدانه‌وه‌ی‌ متمانه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڵێنه‌كانیان ببه‌نه‌ سه‌ر؟ تا كه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بێده‌نگ بن له‌ درێژه‌دان به‌ تاوانه‌كان ؟ به‌وه‌ی‌ كه‌ شوێنه‌واره‌كانی‌ تاوانی‌ سیی ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر هێشتا له‌ زۆر شوێن وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ ؟

ئێمه‌ له‌ 2018 دا له‌ كاتێكدا یادی‌ ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌به‌رده‌مماندایه‌، بۆیه‌ جه‌ماوه‌ری‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ سانایی ده‌توانێت تۆڵه‌ له‌وانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ سیی ساڵه‌ پشتگوێیان خستووه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان نه‌ده‌ن به‌ فرت و فێڵ‌ جارێكی‌ تر به‌ زاراوه‌ی‌ سۆزدارانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات، بۆیه‌ هه‌موان ئه‌ركێكی‌ دینیی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییان له‌سه‌ر شانه‌ كه‌ له‌م قۆناغه‌دا به‌ زیره‌كانه‌ بڕیار بده‌ن و خۆیان و داهاتوویان له‌م نه‌هامه‌تیه‌ سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ رزگار بكه‌ن.

سڵاو له‌ گیانی‌ شه‌هیدانی‌ به‌ناو ئه‌نفال و كیمیاویی و ته‌واویی شه‌هیدانی‌ كوردستان، سڵاو له‌ خۆڕاگریی گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتیی و بنه‌ماڵه‌ی‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدان ، سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌بات و به‌رخۆدانی‌ به‌رده‌وامیی گه‌له‌كه‌مان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئازادیی و مافی چاره‌نووسی.
 
 
                                                                                        ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی
                                                                              كۆمه‌ڵی ئیســلامیی كوردســــتان


398 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2018

بابەتی زیاتر