Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵه‌بجه‌.. مامۆستاعه‌لی باپیر كۆمه‌ڵیك سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامدا


په‌یام ـ 

له‌ په‌راوێزی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ سنووری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌، مامۆستا عه‌لی باپیر ژماره‌یه‌ك سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌نجامداو ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی‌، پیاوماقوڵ‌، نه‌خۆش‌، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید‌و خانه‌واده‌ی‌ خاوه‌ن پرسه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و دیدارانه‌دا، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌ئكیدی له‌ په‌ره‌پێدانی‌ گیانی‌ برایه‌تیی‌و لێبورده‌یی كرده‌وه‌و هیوای‌ خواست ئه‌و نه‌هامه‌تیی‌و نه‌دارییه‌ی‌ ڕووی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌، كۆتایی بێ‌‌و خێرو خۆشیی ڕوو له‌ وڵاته‌كه‌مان بكات.

هه‌ر له‌و سه‌ردانانه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی‌ پرسی‌و خۆشحاڵیی به‌دیداریان ده‌ربڕی.

هه‌روه‌ك هیوای‌ زوو چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان خواست‌و نزای‌ لێخۆشبوونی‌ بۆ كۆچكردووان كرد.

لای‌ خۆیانه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی‌ كردن، خۆشحاڵییان به‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی‌ مامۆستا عه‌لی باپیرو وه‌فدی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ربڕی.

878 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2018

بابەتی زیاتر