Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا: هێرشی‌ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بۆسه‌ر سوریا به‌ گونجاو ده‌زانین



حكومه‌تی‌ توركیا پشتیوانی خۆی بۆ هێرشه‌كانی‌ سه‌ر سووریا ده‌ربری و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به‌ توندی ئیدانه‌ی‌ ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر هێرشه‌ سێ قۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بۆسه‌ر سوریا پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی بۆ سه‌ر سوریا ئه‌نجامدراوه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كه‌ له‌جێگه‌ی خۆیدا دژ به‌ ڕژێمی سوریا.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌ گورزه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری دوما.
هاوكات ئێران رایگه‌یاند، هێرشه‌ سێ قۆڵییه‌كه‌ ئه‌مریكاو به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری سوریا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا به‌ هاوپه‌یمانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا هێرشی كرده‌ سه‌ر پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوریا له‌ كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر شاری دوما له‌ غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات.
پسپۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كان ڕایانگه‌یاند، ئه‌م لێدانه‌ی ئه‌مریكا به‌ گه‌وره‌ترین لێدانی سه‌ربازی داده‌نرێت له‌ دوا هێرشه‌كانی 2003ی سه‌ر عێراق.

526 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2018

بابەتی زیاتر