Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌كۆی‌ زیاتر له‌ سه‌د موشه‌كی‌ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌؛ ده‌ موشه‌ك خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌


ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رژێمی به‌شار ده‌ستیان پێكردووه‌، خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا-یان پێكا. 

به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌كان یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سومه‌یر له‌ دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، بنكه‌ی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی چیای قاسیون بوون.

میدیای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش لای خۆیه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ له‌ رێگه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رگریی ئاسمانییه‌وه‌ به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك موشه‌ك له‌ مووشه‌كه‌كانیان له‌ ئاسماندا تێكشكاندوون.

هاوكات وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ روسیا رایگه‌یاند، سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ سوری‌ 10 موشه‌كیان له‌و موشه‌كانه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌ ئاراسته‌ی‌ سوریا كراوون خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌. 

1797 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2018

بابەتی زیاتر