Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سووریا.. بنکە سەربازییەکانی رووسیا زیانیان بەرنەکەوتووە

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند لە بۆردومانەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رژێمی به‌شار ئەسەد هیچ زیانێک بەر بنکەکانی تەرتوس و حمەیمم نەکەوتووە. 

بە پێی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی بەرگری رووسیا، هێزەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا و کەشتیە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردوومانی ژێرخانی سەربازیی و سڤیلی سووریایان کردووە.

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر بنکەکانی تەرتوس و حمەیمم نەکەوتووە کە لەژێر کۆنترۆڵی یەکەکانی ئاسمانی رووسیادان. 


هاوكات پاش ئەنجامدانی هێرشەكە كاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە هەریەكە لە وڵاتانی كەنەداو ئوستورالیاو توركیاو یابان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هێرشەكە ئەنجامداو بە گونجاویان زانی

هاوكات هەریەكە لە روسیاو ئێران‌و بیلاروسیاو میلیشیا حوسییەكانی یەمەن ئیدانەی هێرشەكەیان كرد.

لە كاردانەوەی هێرشەكەشدا میلیشیا حوسییەكان رایانگەیاند, وەك وەڵامێك بۆ هێرشە سێقۆڵییەكەی ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنسا پێویستە هێرش بكرێتە سەر سعودییەو ئیسرائیل.

401 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2018

بابەتی زیاتر