Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەرێمی كوردستان.. سبەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات


ئه‌مشه‌و بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ شاره‌كانی‌ عێراق ده‌ستپێده‌كات، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش به‌هۆی‌ یادی‌ ئه‌نفاله‌وه‌ دواخراوه‌.

به‌ پێی‌ رێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، له‌ سه‌عات (12)ی‌ شه‌وی هه‌ینیه‌وه‌‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات‌و  قه‌واره‌ سیاسیه‌كان ده‌توانن له‌و كاته‌وه‌ ده‌ست به‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

بڕیاره‌ رۆژی (12)ی ئایاری داهاتو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش (24) سه‌عات پێش ده‌ستپێكردنی ده‌نگدان كۆتایی دێت.

له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش به‌بۆنه‌ی یادی ئه‌نفاله‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ (14-4) بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی‌ رۆژێك دواخراوه‌.

هاوكات حیزبه‌ كوردستانییه‌كان  به‌هۆی‌ یادی‌ ئه‌نفاله‌وه‌ بڕیاریانداوه‌، بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی 14 سه‌عات دوابخه‌ن‌و سبه‌ینێ به‌ مه‌راسیم یادی‌ ئه‌نفال بكه‌نه‌وه‌.

356 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2018

بابەتی زیاتر