Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێرشه‌كانی‌ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بۆسه‌ر سوریا هیچ قوربانییه‌كی‌ لێنه‌كه‌وته‌وه‌


هێرشه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردووی‌ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بۆسه‌ر سوریا كه‌ به‌زیاتر له‌ 100 مووشه‌ك ئه‌نجامدرا، هیچ قوربانیه‌كی‌ لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

سێرجی‌ ڕودسكویی‌ سه‌رۆكی‌ ژووری‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ده‌سته‌ی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ ڕوسیا ئاشكرایكرد، به‌پێی‌ زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هێرشه‌كانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو هیچ قوربانیه‌كیان له‌ڕیزی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ یان سه‌ربازانی‌ سوریاو ڕوسیا لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ سوریا له‌كۆی‌ 103 مووشه‌كی‌ كڕوز كه‌ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌ ئاراسته‌ی‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌یان كردووه‌" توانیویه‌تی‌ 71 مووشه‌ك بخاته‌ خواره‌وه‌ به‌رله‌وه‌ی‌ ئامانجه‌كانیان بپێكن، وتیشی‌ ئه‌و ئامانجانه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو بۆردوومان كراون پێشتر خاپوور كراون.

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكاو فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا پێشتر ڕایانگه‌یاندووه‌ بۆردوومانه‌كان ئامانجه‌كانی‌ خۆیان به‌باشی‌ پێكاوه‌و تاڕاده‌ی‌ سه‌دا 20 توانا سه‌ربازیه‌كانی‌ سوریایان په‌كخستووه‌، هاوكات دووپاتیانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئامانجی‌ هێرشه‌كان لێدانی‌ به‌شار ئه‌سه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ سوریا نه‌بووه‌.


289 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2018

بابەتی زیاتر