Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەهۆی هەڵوێسته‌كانیه‌وه‌، پێشبینی بەرزبوونەوەی دەنگەكانی 104 ی كۆمه‌ڵ دەكرێت



كارگێڕی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی‌ هه‌ڵوێست و كاره‌كانیه‌وه‌ پێشبینیی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌رچاوی‌ ڕێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانمان ده‌كرێت.
له‌ كۆڕێكی‌ تایبه‌تدا كه‌ بۆ ئه‌ندامانی‌ سنووری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 7ی‌ چه‌مچه‌ماڵ ڕێكخراوبوو، محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبوونییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ چه‌ندین كۆسپ و پیلان بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ژیرانه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی‌ توانیویه‌تی‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و كۆسپ و پیلانانه‌دا سه‌ر بكه‌وێت كه‌ نه‌یاره‌كانی‌ بۆیان دروست كردووه‌".
كارگێڕی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕاشیگه‌یاند: كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ دروست بوونییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ چه‌ندین قۆناغی هه‌ستیاری‌ بڕیوه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای‌ كردووه‌ ئێستا له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێم و عێراقیش له‌ پرسه‌ هه‌ستیاره‌كاندا ڕاوێژی‌ پێ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانیش نوێنه‌ر و كونسووڵی‌ وڵاتان سه‌ردانی‌ ئه‌میر و سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و له‌ پرسه‌ هه‌ستیاره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌دا ڕاوێژییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ".
ناوبراو وتیشی: نوێنه‌ره‌كانی‌ كۆمه‌ڵ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان ڕاستگۆ بوون و، داكۆكارێكی‌ سه‌رسه‌ختی‌ داواكاری‌ و مافه‌ ڕه‌واكانیان بوون...

457 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2018

بابەتی زیاتر