Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كارگێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵ: لیستی كۆمەڵ شایەنی ئەوەیە ناوبنرێت لیستی هەڵوێست

له‌كاتژمێر 12ی‌ شه‌وی‌ ڕابردووه‌و بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵژاردنه‌كان بۆ لیست و قه‌واره‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكرد، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش كه‌به‌ژماره‌ 104 له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداره‌ بابه‌ندی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆن بوو له‌كاتژمێر 12 وه‌ ده‌ستی‌ به‌هه‌ڵواسینی‌ پۆسه‌رو فلێكسه‌كانی‌ كرد

له‌سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ناوشاری‌ سلێمانیش كادیران و لایه‌نگرانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆ هه‌ڵواسینی‌ پۆسته‌ره‌كانی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌كانی‌ سلێمانیان پڕته‌قاڵی‌ كرد


كارگێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش ده‌ڵێت" لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ناونراوه‌ لیستی‌ هه‌ڵوێست چونكه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلاَمی‌ له‌وه‌ته‌ی‌ هه‌بووه‌ له‌به‌ره‌ی‌ گه‌لدابووه‌و له‌به‌ره‌ی‌ گه‌لیشدا ده‌مێنێته‌وه‌، له‌به‌ر هه‌ڵویسته‌كانی‌ ڕابردوشی‌ باجی‌ زۆری‌ داوه‌، به‌لاَم كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ سزای‌ سیاسی‌ به‌لاوه‌ په‌سه‌ندتره‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ لای‌ خه‌ڵك و خوا بێ‌ وه‌لاَم بێت.

به‌سه‌ر په‌رشتی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند، له‌ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌واده‌ی یاسایی و دیاریكراودا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌و هه‌ڵواسینی پۆسته‌رو لافیته‌كانی لیستی 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كاندیده‌كانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ده‌ستی پێكرد، 

له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین لیژنه‌ی خۆبه‌خشی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌،  هه‌مووان لێبڕاوانه‌ به‌تیم كار بۆسه‌ر خستنی به‌رنامه‌ی كاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ن،
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پاڵپشت به‌ هه‌ڵوێست و كرداره‌كانی ڕابردوومان، بڕوامان   ده‌نگده‌ران هه‌یه‌ متمانه‌ به‌ لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ببه‌خشن. 
 


457 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2018

بابەتی زیاتر