Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان: كاندیده‌ ئافره‌ته‌كان ڕووبه‌ڕووی سووكایه‌تی‌ ده‌بنه‌وه‌

په‌یام ـ

ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی كوردستان رایگه‌یاند: جێگه‌ی داخه‌ كاندید و پاڵێوراوه‌ ئافره‌ته‌كان زۆرجار ده‌بنه‌ ئامانجی توانجی نابه‌جێ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ رووبه‌رووی ته‌شهیر و سووكایه‌تی پێكردن و تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداریی ئافره‌تان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستمكردنمان به‌ به‌رپرسیارییه‌تی، هۆشداری ده‌ده‌ین له‌ هه‌ر سووكایه‌تی پێكردن و ته‌شهیر و تۆمه‌تباركردنێكی ژنه‌ كاندیدكراوه‌كان له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، بۆیه‌ ئاماده‌ین به‌رگریكاربین و سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك تۆماربكه‌ین كه‌ ته‌شهیر و سووكایه‌تی له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتییه‌وه‌ به‌ ژنان بكات".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی كوردستان دا  باسی ئه‌وه‌كراوه‌  جێگه‌ی داخه‌ كاندید و پاڵێوراوه‌ ئافره‌ته‌كان زۆرجار ده‌بنه‌ ئامانجی توانجی نابه‌جێ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ڕوو به‌ ڕووی ته‌شهیر و سوكایه‌تی پێكردن و تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌بنه‌وه‌.

 ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد و تا ڕۆژی 10/5/2018 به‌رده‌وام ده‌بێت، و له‌ناو لیست و كاندیده‌كاندا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ژنان بوونیان هه‌یه‌.

392 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2018

بابەتی زیاتر