Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیومان ڕایتس ۆچ: ده‌ستگیركردنه‌كانی خۆپیشانده‌رانی هه‌ولێرو دهۆك بێ پاساو بووه‌

په‌یام ـ

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان ده‌یان كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران‌و ڕۆژنامه‌نووسان كوێرانه‌ و بێ پاساو ده‌ستگیركراون‌و ژماره‌یه‌كیان دوای‌ پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌ ئازاد كراون.

ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (هیومان ڕایتس ۆچ) ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ڕابردووی پارێزگاكانی هه‌ولێر ‌و دهۆك بڵاوكرده‌وه‌ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی ئاسایش لانیكه‌م 84 خۆپیشانده‌ر و چوار ڕۆژنامه‌نووسیان ده‌ستگیر كردووه‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كان به‌هۆی پیاده‌كردنی مافێكی ڕه‌واوه‌ بووه‌ كه‌ خۆی له‌ گردبوونه‌وه‌ی ئاشتییانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌‌و هه‌روه‌ها هیچكام له‌ ده‌ستگیركراوه‌كانیش له‌ ماوه‌ی‌ 24 سه‌عاتدا دۆسیه‌كانیان ڕاده‌ستی دادگا نه‌كراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خودی ده‌ستگیركردنه‌كان بێ پاساو كوێرانه‌ بووه‌".

هیومان ڕایتس ۆچ له‌سه‌ر زاری‌ شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "هێزه‌كانی ئاسایش له‌ ئاكرێ‌و دهۆك‌و هه‌ولێر له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان لێیان داون‌و ژماره‌یه‌كیشیان بۆ ئازادكردنیان ناچار به‌ پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵننامه‌ كراون كه‌ جارێكی دیكه‌ به‌شداری‌ خۆپیشاندان‌و ناڕازیه‌تیی نه‌كه‌نه‌وه‌".


403 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2018

بابەتی زیاتر