Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"لە سلێمانی دەیان سكاڵا لەسەر پێشێلكارییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆماركراوە"


بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هاوڕێ‌ تۆفیق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لە پەراوێزی كۆبوونەوەی كۆمیسیۆن لەگەڵ نوێنەری لیست و قەوارە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری سلێمانی رایگەیاند، "ئێستا لە قۆناغی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنداین و پێشوەخت لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەكراوە بۆ ئەوەی هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگیرێتەبەر تاوەكو كەشوهەوایەكی رێكوپێك هەبێت لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن". 

ئەو گوتی: "لیژنەی تۆماركردنی سكاڵاكانمان هەیە لەسەر ئەو قەوارە و لیست و كاندیدانەی پێشێلكاری دەكەن لە رێنماییەكان، هەر كاندید و لایەنێك پابەند نەبێت سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێت، تا ئێستاش چەند سكاڵایەكمان تۆمار كردووە و بەرزمان كردووەتەوە بۆ بەغدا تاوەكو رێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر". 

ئاماژەی بەوەش كرد لە كۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی سلێمانیدا رێكەوتوون لەسەر ئەوەی هەردوو شاڕێی سالم و تووی مەلیك كە دوو شەقامی سەرەكی و رێرەوی هاتوچۆن بەدوور بگیرێت لە كردنەوەی بنكەی بانگەشە و هەڵمەتی بانگەشە لەو دوو شەقامەدا. 

هاوڕێ‌ تۆفیق ئەوەشی وت "بەشێك لە پێشێلكارییەكان لە رێگەی میدیاوە دەكرێت لە ناوزڕاندن و هێرشكردنە سەر یەكتر و جنێودان و سووكایەتیكردن بە كاندید و لایەنەكانی تر، بۆیە هیوادارین دەزگاكانی راگەیاندنیش پابەندبن بە رێنماییەكانی هەڵبژاردنەوە". 

بەرپرسەكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان جەختی كردەوە لەوەی بەكارهێنانی شۆستەكان و هەڵواسینی ستاندی كاندیدەكان و تێكدانی ناوەندی شەقامەكان و تێكدانی باخچە و سەوزاییەكان قەدەغەیە و سەرپێچیكاران رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە. 

بەڕێوەبەری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە سلێمانی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان و لە بارەی جۆری سكاڵا و پێشێلكارییەكان لە سلێمانی گوتی: "پێشێلكارییەكان دوو جۆرن، یەكەم ئەوەی حزبێك سكاڵای لەسەر حزبێكی تر كردووە و پێشوەختە دەستی بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە، جۆرێكی تریشی لادانە لە رێنماییەكانی شارەوانییەكان بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەر لە شوێنە نەشیاوەکان ، تا ئێستاش دەیان سكاڵامان تۆمار كردووە". 

لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا، لەكۆی 329 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پارێزگای سلێمانی 18 كورسی هەیە كە دەكاتە رێژەی (5.،5)ی كورسیەكان، 211 كاندید لە 12 لیست و قەوارەی سیاسی لەم پارێزگایەدا كێبڕكێی بەدەستهێنانی ئەم كورسیانە دەكەن.

366 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2018

بابەتی زیاتر