Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جه‌یمس كۆمی: سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ناتوانێت به‌ به‌هاكانی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ پابه‌ندبێت

په‌یام ـ

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئێف بی ئای، تۆمه‌تی‌ "درۆزنی‌ و بێ‌ ڕه‌وشتی‌"ی‌ دایه‌ پاڵ دۆناڵد تره‌مپ و ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ناتوانێت به‌ به‌هاكانی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ پابه‌ندبێت.

جه‌یمس كۆمی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی نووسینگه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فیدراڵی‌ ناسراو به‌ ئێف بی ئای، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ ئه‌ی‌ بی‌ سی‌، هێرشی‌ توندی‌ كرده‌ سه‌ر سه‌رۆكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و ڕایگه‌یاند "تره‌مپ وه‌كو پارچه‌ گۆشتێك سه‌یری‌ ئافره‌ت ده‌كات، بۆیه‌ له‌ ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی گونجاو نییه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئێف بی ئای وتیشی‌ "پێویسته‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا پابه‌ندبێت به‌ به‌هاكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ و ڕێزیان لێ بگرێت، به‌ڵام تره‌مپ ناتوانێت ئه‌و ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ‌ بكات".

جه‌یمس كۆمی سه‌رۆكی‌ ئێستای‌ ئه‌مریكای‌ به‌ "كه‌سێكی‌ درۆزن" له‌ قه‌ڵه‌م دا و، ترسی‌ خۆی‌ له‌وه‌ پیشان دا كه‌ ڕه‌نگه‌ نه‌توانێت دادپه‌روه‌ر بێت.

به‌ر له‌ چه‌ند كاتژمێرێكیش له‌ په‌خشكردنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئێف بی ئای، تره‌مپ له‌ تویتێكدا جه‌یمس كۆمیی‌ به‌ "كه‌سێكی‌ درۆزن ناوبرد".

جه‌یمس كۆمی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئێف بی ئای، له‌ كۆتاییه‌كانی‌ ساڵی‌ ڕابردوو له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.


397 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2018

بابەتی زیاتر