Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ خوار 72 دۆلار دابه‌زی‌

په‌یام ـ

له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندن له‌ ئه‌مریكا، نرخی نه‌وتی‌ خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زی.
به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برێنت بۆ 71 دۆلار و 85 سه‌نت دابه‌زی‌ و، پاش نیوه‌ڕۆیش دابه‌زینه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو و گه‌یشته‌ 71 دۆلار و 55 سه‌نت.

به‌ هه‌مان شێوه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ 66 دۆلار و 82 دابه‌زی.

دابه‌زینی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوودا نرخی‌ نه‌وت 72 دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند.

ڕۆژی هه‌ینیی‌ ڕابردووش ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی‌ بیری‌ نه‌وت له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ زیادكردووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ 815 سه‌كۆ.

فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكاش ئاشكرایكردووه‌: ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2018دا ده‌گاته‌ 10 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا و، له‌ ساڵی 2019دا بۆ 11 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل به‌رز ده‌بێته‌وه‌.


115 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2018

بابەتی زیاتر