Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماكرۆن: تره‌مپ-مان به‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا ڕازیكردووه‌


په‌یام ـ

سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند: تره‌مپیان به‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا ڕازیكردووه‌. كۆشكی‌ سپیش ده‌ڵێت: سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا سووره‌ له‌سه‌ر بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان.

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، ڕایگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده‌ پێشتر بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ دابوو، به‌ڵام تره‌مپ-یان به‌ مانه‌وه‌ی (ئه‌مریكا) له‌ سووریا و، ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی چه‌كی كیمیایی، ڕازیكردووه‌".

له‌ وه‌ڵامی‌ ماكرۆنیشدا سارا سانده‌رز وته‌بێژی كۆشكی سپی، ڕایگه‌یاند "دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ زۆر ڕوونه‌ و، ده‌یه‌وێت له‌ كورتترین ماوه‌دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان".
وته‌بێژی كۆشكی سپی وتیشی‌ "ئامانجی ئه‌مریكا له‌ سووریا گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی داعش له‌ناو ببه‌ن".

هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ ده‌بێت هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ بڕه‌خسێنن كه‌ جارێكی دیكه‌ داعش نه‌گه‌ڕێته‌وه‌.

154 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2018

بابەتی زیاتر