Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: بێده‌نگی له‌ زوڵم زاڵم زاڵمتر ده‌كات

په‌یام ـ

ئه‌نجومه‌نی پێنجی سه‌روه‌ری  كۆرێكی بۆ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید كاندید ژماره‌ یه‌كی لیستی 104 ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌نجامدا، ناوبراو له‌ ته‌یه‌كیدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ "بێده‌نگی له‌ زوڵم زاڵم زاڵمتر ده‌كات".

له‌ چوارچێوه‌ی ناساندنی كاندیدانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و خستنه‌رووی كارنامه‌ی لیستی ژماره‌ 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی پێنجی  سه‌روه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆرێكی بۆ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید كاندیدی ژماره‌ یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ پاریزگای سلێمانی ئه‌نجامدا.

به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵ و توانایان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی لیستی ژماره‌ 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
وتیشی "مه‌به‌ستمانه‌ ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆ و وتوێژ له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان ئه‌نجامبده‌ن".

هاوكات ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له‌ وته‌یه‌كیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌نگدان هۆكارێكی كاریگه‌ره‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و زوڵم و زۆری زاڵمان و بێده‌نگیش له‌ زوڵم زاڵم زاڵمتر ده‌كات.
وتیشی "به‌هۆی ئه‌و زوڵمه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌ چینێكی پێ پڕبووه‌و چینێكیشی پێ قڕ بووه‌".


694 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2018

بابەتی زیاتر