Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: جیهانی ئیسلامی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تگه‌لێكی ناڕاست بووه‌ته‌وه‌


په‌یام ـ

سه‌رۆكی توركیا ڕایگه‌یاند: جیهانی ئیسلامیی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تگه‌لێكی ناڕاست بووه‌ته‌وه‌‌و داهاتووی به‌ ئامانج گیراوه‌.

(ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا له‌ وتارێكیدا له‌ میانی به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی‌ لوتكه‌ی‌ جیهانیی كه‌مینه‌ موسڵمانه‌كان ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ ئێمه‌ دژ به‌ سیاسه‌تی كێشانه‌ به‌ دوو پێوانه‌ كه‌ ژیان‌و خوێنی موسڵمانان به‌ ئامانج ده‌گرێت له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بین.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ ئه‌ردۆغان وتیشی: "جیهانی ئیسلامی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تگه‌لێكی ناڕاست ده‌بێته‌وه‌‌و كه‌سان‌و ده‌وڵه‌تانێكیش هه‌ن داهاتوومان به‌ ئامانج ده‌گرن".

ئه‌ردۆغان وتیشی: "جیهانی خۆرئاوا به‌ شێوازی تایبه‌تی خۆی‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ دژایه‌تی ئیسلامه‌وه‌ به‌رگری له‌ ئایدۆلۆژیای خۆی ده‌كات، موسڵمانانیش له‌ ئه‌مڕۆدا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین هێرش‌و په‌لاماری‌ جیا جیا ده‌بنه‌و"ه‌.
سه‌رۆكی توركیا له‌باره‌ی‌ دۆخی سوریاشه‌وه‌ وتی: "پێویسته‌ ڕژێمی سوریا ڕێگه‌ی لێ بگیرێت چه‌كی كلاسیكیش به‌رانبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌ی به‌كاربهێنێت". 

ئه‌مڕۆ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵی‌ توركیا ‌و به‌ به‌شداری 200 كه‌س له‌ 100 وڵاتی جیهانه‌وه‌، كاره‌كانی كۆنگره‌ی‌ لوتكه‌ی‌ كه‌مینه‌ موسڵمانه‌كانی جیهان ده‌ستیپێكرد و تا 19ی مانگ ده‌خایه‌نێت.


715 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2018

بابەتی زیاتر