Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی ئێرانی: خه‌ریكه‌ به‌قازانجی سعودیه‌ بازاڕی‌ عێراق له‌ده‌ستبده‌ین

په‌یام ـ

(ره‌زا ئومێده‌وار ته‌جریشی) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی‌ پیشه‌سازی‌و بازرگانی گه‌نجانی ئێران ڕایگه‌یاند: ئێران نزیكه‌ له‌وه‌ی بازاڕی‌ عێراق له‌ده‌ستبدات‌و سعودیه‌ش جێگه‌ی‌ ده‌گرێته‌وه‌.
ته‌جریشی به‌ ئاژانسی هه‌واڵێ (ئیلنا)ی كرێكاری وڵاته‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاند: له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ڕێگه‌ به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانی ئێران بۆ عێراق ناده‌ن، ئه‌وه‌ش خه‌رجیی بازرگانیی له‌سه‌ر بازرگانه‌كانی ئێران زیاد ده‌كات.

ته‌جریشی ڕه‌خنه‌یشی گرت له‌وه‌ی سووده‌ ئابوورییه‌كانی عێراق له‌ ئێستادا زیاتر بۆ سعودیه‌یه‌.

دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق گومرگی له‌سه‌ر هاورده‌ی ئێران بۆ وڵاته‌كه‌ی زیادكرد، به‌مه‌ش ئاستی هاورده‌ی ئێران بۆ عێراق كه‌میكرد، له‌و میانه‌یه‌شدا به‌رپرسه‌كه‌ی ئێران گوزارشتی دا كه‌ ڕێكه‌وتنی سعودیه‌ ‌و عێراق له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گومرگ له‌نێوانیاندا وایكردووه‌ كۆمپانیاكانی ئێران بازاڕی‌ عێراق له‌ده‌ستبده‌ن.

367 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2018

بابەتی زیاتر