Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵ: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوور له‌ساخته‌كاری بكرێت هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕدرێن

په‌یام ـ

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌ له‌ مه‌كته‌بی‌ تایبه‌تی‌ خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی‌ كرد له‌ (ڕائد ڕومان) راوێژكاری سه‌ربازیی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و (نه‌قیب كریستیان) یاریده‌ده‌ری ناوبراو له‌ هه‌رێم.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ ڕۆڵی هێزه‌كانی‌ ئه‌ڵمانیا له‌كوردستان كرا كه‌ له‌كاتی‌ شه‌ری پێشمه‌رگه‌ دژ به‌داعش به‌مه‌شقپێكردنی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ خه‌ریك بوون‌و تائێستاش به‌مه‌به‌ستی‌ خزمه‌ت له‌كوردستان ماون.
ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ باسكردن بوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق‌و تێڕوانینی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: خه‌ڵكی كوردستان له‌م بارودۆخه‌ی‌ ئێستای‌ كوردستان بێزاره‌‌و تاكه‌ شێوازو میكانیزمی‌ گونجاویش له‌م قۆناغه‌دا بۆ گۆڕانكاریی پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌، پێوسته‌ خه‌ڵكیش له‌پێناو داهاتوویه‌كی‌ گه‌شترو باشتر هه‌ڵوێستیان هه‌بێ‌‌و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ هه‌ڵبژێرن كه‌ به‌دڵسۆزیی‌و لێزانانه‌ كارده‌كه‌ن.

مامۆستا عه‌لی باپیر وتیشی "گه‌شبینم به‌ داهاتووی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، چونكه‌ له‌دڵی خه‌ڵك دایه‌‌و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ پاكیی‌‌و دوور له‌ ساخته‌كاری ئه‌نجام بدرێ‌ هاوكێشه‌كان ده‌گۆرێن".

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له‌ پێویستی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ هاوسه‌نگ و دروست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‌ عێراق كرا، كه‌ مافی ته‌واوی‌ گه‌لی‌ كورد‌و پێكهاته‌كانی‌ دیكه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ باڵای‌ هه‌رێم دابڕێژرێت. 

545 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2018

بابەتی زیاتر