Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێرشی ئاسمانی كرایە سەر دوو بنكەی ئاسمانی سوریا


حكومه‌تی‌ سووریا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ هێرشێكی‌ مووشه‌كیی‌ بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی‌ شوعه‌یرات ڕاگه‌یاند. پنتاگۆنیش ده‌ڵێت: هیچ هێرشێكی‌ بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجام نه‌داوه‌.

ته‌له‌فزیۆنی‌ فه‌رمیی‌ حكومه‌تی‌ سوریا ڕایگه‌یاند "به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ هێرشێكی‌ مووشه‌كی‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی‌ شه‌عیرات له‌ شاری‌ حمس".
به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ "شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كراون و، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ ئاسمانیی‌ ڕژێمه‌وه‌ پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌".
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ حیزبوڵڵا ڕایگه‌یاند "سێ‌ مووشه‌ك ئاراسته‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ زه‌میر له‌ دیمه‌شق كراوه‌ و، به‌ر له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌یان له‌ لایه‌ن سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ ئاسمانییه‌وه‌ ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌".
سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ش ئێریك پاهۆن، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا، ره‌تیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ هێرشه‌كه‌وه‌ هه‌بێت و ڕایگه‌یاند "پنتاگۆن هیچ چالاكییه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌".
سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ لایه‌نه‌كانی‌ سووریا په‌نجه‌ی‌ تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل درێژ ده‌كه‌ن و، لای‌ خۆیشیه‌وه‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی ئیسرائیل ئاماده‌ نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه‌ بدات.

662 جار خوێندراوەتەوە
17/04/2018

بابەتی زیاتر