Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەپێی چەند سەرچاوەیەك؛ تەرمی سەدام حوسێن بۆ شوێنێكی ناديار گواستراوەتەوە



به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ ته‌رمی سه‌دام حسێن بۆ شوێنێكی نادیار له‌لایه‌ن كه‌س و كاره‌كه‌ی گوێزراوه‌ته‌وه‌ له‌ گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به‌تكریت نه‌ماوه‌.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له‌ سه‌ر زاری ئه‌حمه‌د عه‌نزی له‌ ئه‌نجومه‌نی شێخی خێڵه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، زانیاریان له‌ به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ خێزانی سه‌دام حسێن ته‌رمه‌كه‌یان گواستۆته‌وه‌ بۆ شوێنێكی نهێنی به‌ر به‌وه‌ی داعش بچێته‌ پارێزگار سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌.
له‌و باره‌وه‌ مه‌ناف عه‌لی مه‌ندی كه‌ سه‌رۆكی هۆزی ئه‌لوبناسره‌ و سه‌دام حسێن سه‌ر به‌و هۆزه‌ بووه‌ و له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، بێ ئاگایی خۆی له‌ چاره‌نوسی ته‌رمی سه‌دام حسێن راگه‌یاندووه‌، ئاماژه‌شی كردووه‌ كه‌ گۆڕی سه‌دام ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ و شێوێنراوه‌ به‌ڵام هیچ له‌ باره‌ی ته‌رمی سه‌دامه‌وه‌ نازانن چونكه‌ بێ ئاگابوون چی روویداوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان عۆجه‌یان به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێهێشتووه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌ر له‌ چوونی داعش بۆ سه‌ڵاحه‌دین گۆڕی سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

413 جار خوێندراوەتەوە
17/04/2018

بابەتی زیاتر