Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بۆ گەراندنەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك هەنگاو نەنراوە


په‌یام ـ 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رەتیكردەوە هیچ جۆرە دانوساندنێك لەنێوان هەولێر‌و بەغدا بۆ گەراندنەوەی ناوچە دابرێنراوەكان ئەنجامدرابێت، ئاماژەی بەوەشكرد بۆ گەراندنەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك هیچ هەنگاوێك نەنراوە. 

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند وەزارەتی دارایی‌و ئابوری ‌و ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی پاشەكەوتی موچەی یەكەی پاسەوانی.
وتیشی "پرۆژە یاسای چاكسازی لەموچە‌و موچەی خانەنشینی‌و دەرماڵە زۆر گرنگە و هیوادارم بەزووترین كات پەسەند بكرێت".

سه‌باره‌ت به‌ پرۆژە یاسای چارەسەركردنی كێشەی خانووە نایاساییەكان، بارزانی رایگەیاند: بۆ ئەو بابەتە پرۆژەیەكیان ئامادەكردوە‌و دەینێرن بۆ پەرلەمانی كۆدستان بۆ ئەوەی پەسەندبكرێت. 
لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی‌ و دەستپێكردنەوەی گەشتی نێودەوڵەتی فرۆكەخانەكان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی فڕۆکە تورکیەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەردەوامە.

407 جار خوێندراوەتەوە
17/04/2018

بابەتی زیاتر