Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوریا.. بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، پشكنه‌ران گه‌یشتنه‌ دوما


په‌یام ـ 

پشكنه‌ره‌كانی ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی گه‌یشتنه‌ شاری دومای سوریا، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاره‌كه‌ به‌ چه‌كی كیمیایی له‌ لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه‌.
ئاژانسی هه‌واڵی سانای سه‌ر به‌ رژێمی سووریا، بڵاویكرده‌وه‌، تیمی پشكنه‌ری ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی گه‌یشتنه‌ شاری دوما.

ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو تیمه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ سوریا، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ ڕێگه‌یان پێنه‌درا بچنه‌ شاری دوما و پێشتریش ڕوسیا ڕایگه‌یاندبوو ڕێگه‌ به‌ تیمه‌كانی پشكنین ده‌درێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بچنه‌ ناو شاری دوما.

پێشتر و له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا حكومه‌تی سوریا ڕه‌تیكرده‌وه‌، هێرشی كیمیایی ئه‌نجامدابێت، و حكومه‌تی ڕوسیا كه‌ هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاندبوو هێرشه‌كه‌ شانۆگه‌رییه‌كی رێكخراوه‌.

ئه‌مریكا به‌ هاوكاری هه‌ریه‌ك له‌ به‌یتانیا و فه‌ره‌نسا  14ی نیسان 85 موشه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و بنكه‌ و پێگه‌ سه‌ربازییانه‌ی سوریا كرد كه‌ گومانده‌كرا چه‌كی كیمیایی تێدا به‌رهه‌مبهێنرێت و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ رژێمی ئه‌سه‌د به‌ چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده‌سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو به‌هۆیه‌وه‌ 78 كه‌س كوژران.

380 جار خوێندراوەتەوە
17/04/2018

بابەتی زیاتر