Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا به‌چڕی تۆپبارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ ده‌ڤه‌ری برادۆستی كرد


په‌یام ـ 

پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی توركیا به‌چڕی تۆپبارانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ناوچه‌كانی چیادێل و خواكورك و گه‌لی مغاری و گه‌لی ره‌شی كرد له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆستی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سیده‌كان.

په‌یامنێری په‌یام تۆپبارانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ پشتراستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند زه‌ره‌روزیانی‌ تۆپبارانه‌كه‌ی سوپای توركیا رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

بۆردومانی به‌رده‌وامی توركیا له‌ ناحیه‌ی سیده‌كان بۆته‌ مایه‌ی تێك چوونی بارودۆخی هاولاَتیان و دۆخێكی ناسه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌ و هاولاَتیان به‌رده‌وام له‌ترس و دڵه‌ راوكێ دا ژیانی رۆژانه‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

له‌ ئێستادا توركیا 20 كیلۆمه‌تر له‌ نێوخاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنوری برادۆست چالاكی دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامده‌دات و تاوه‌كو ئیستاش حكومه‌تی هه‌رێم بێ ده‌نگه‌ له‌ به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم.

369 جار خوێندراوەتەوە
17/04/2018

بابەتی زیاتر