Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاكا په‌شیمانه‌ له‌ جێهێشتنی میلان


په‌یام ـ 

ریكاردۆ كاكا یاریزانی به‌رازیلی و پێشووی یانه‌ی میلان باس له‌و رۆژه‌ ناخۆشانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ریاڵ مه‌درید به‌سه‌ری برد و په‌شیمانی خۆی له‌ به‌جێهێشتنی رۆسۆنێری ده‌كات.

له‌ گفتوگۆیه‌كدا كه‌ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له‌گه‌ڵی ئه‌نجامداوه‌ كاكا ده‌ڵێت كاتێك له‌ ئیتاڵیا و له‌ ریزه‌كانی میلان یاریم ده‌كرد هه‌موولایه‌ك خۆشی ده‌ویستم و هه‌مووشتێكم پێشكه‌شكرد، به‌ڵام كاتێك رووم له‌ ریاڵ مه‌درید كرد هه‌مووی داوای رۆشتنیان ده‌كردم به‌ راهێنه‌ریشه‌وه‌.

كاكا سه‌باره‌ت به‌ مۆرینۆیش وتی: مۆرینۆ راهێنه‌رێكی ئاڵۆزه‌، په‌یوه‌ندیمان له‌سه‌ر بنه‌مای رێز بوو، به‌ڵام هه‌لی نه‌خسته‌ به‌رده‌مم تا توانای خۆم بسه‌لمێنم، هه‌رچه‌ند تێكۆشام و راهێنانم كرد، كاتێكیش زانیم ناتوانم له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بم گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ئیتاڵیا به‌وه‌ش زۆر خۆشحاڵ بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاكا زتی خۆشحاڵم كه‌ مۆرینۆ دواتر وتی كاكا یه‌كێك بووه‌ له‌ باشترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌ راهێنه‌رایه‌تی كردوه‌.

307 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2018

بابەتی زیاتر