Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جوتیارانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه‌ هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كانیان ده‌ده‌ن


په‌یام ـ 

جووتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ پاره‌ی‌ گه‌نم و بڕیاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ گه‌نم، سكاڵایان له‌ دژی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیی‌ عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ تۆمار كردووه‌.

فارس حسێن، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ جووتیارانی‌ سه‌رده‌م، ڕایگه‌یاند:"له‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ سكاڵایان تۆمار كردووه‌ و سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵ دانیشتنی‌ دادگا له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانیانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزه‌رانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ خۆبه‌خشانه‌ به‌داوداچوون بۆ كێشه‌ی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم بكه‌ن.

پێشتریش له‌ چه‌ندین هه‌وڵی‌ جیاجیادا عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری‌ پێشووی‌ كشتوكاڵی‌ هه‌رێم به‌شێك له‌ مافه‌كانی‌ بۆ جووتیارانی‌ هه‌رێم وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌دای‌ لاوازی‌ حوكمه‌تی‌ هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر به‌غدا، وای‌ كردووه‌ جووتیاران بێبه‌ش بن له‌ مافه‌كانیان".

321 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2018

بابەتی زیاتر