Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران لەمەودوا له‌بری دۆلار مامه‌ڵه‌ به‌ یۆرۆ ده‌كات


په‌یام ـ 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی ئێراندا ئاماژە بەوەدرا لەمەودوا ئێران بە شێوەیەکى فەرمى مامەڵە دراوییەکانى لە دۆلارەوە بۆ یۆڕۆ گۆڕیووە.

بەگوێرەى ئەو روونکردنەوەیەى کە لە سایتی فەرمى حکوومەتى ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیراندا کە بە سەرۆکایەتى سەرۆك کۆماری ئه‌و وڵاته‌ بەڕێوەچوو، بڕیاردرا کە لەمەودوا لە مامەڵە دراوییەکاندا لە شوێنى دۆلار یۆڕۆ بەکاربهێنرێت.

بەگوێرەى بڕیارەکە، دامەزراوەکانى حکوومەتى ئێران لە مامەڵە دراویەکانیاندا دەبێت لە شوێنى دۆلار، یۆرۆ بەکاربهێنن.

بەهۆى دابەزینى نرخى تومەن بەرامبەر بە دۆلار بە شێوەیەکى بەرچاو، بانکى ناوەندى ئێران، نرخى گۆڕینەوەى دۆلارى بە چوار هەزار و ٢٠٠ تومەن دیاریکرد و جگە لە بانکەکانیش نرخى یۆرۆى لە بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراودا لە ١٠ هەزار یۆرۆ جێگیرکرد.

934 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2018

بابەتی زیاتر