Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خەڵاتێکی دیکە بۆ یاریزانانی خولی ئینگلیزی زیاد دەکرێت

په‌یام  

رێکخراوی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا خاڵەتێکی دیکەی تاکە کەسی بۆ یاریزانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی زیاد دەکات.

تۆڕی هەواڵی سکواکای بەریتانی ئەوەی ئاشکراکرد، رێکخراوەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا خەڵاتی باشترین دروستکەری گۆڵ دەبەخشێتە ئەو یاریزانەی لە خولەکەدا زۆترین گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دورستکردووە.
لە خولی نایابی ئینگلیزیش تا ئێستا چوار یاریزان کێبڕکێی ئەم خەڵاتە دەکەن، ئەوانیش کیڤن دیبرۆین بە دروستکردنی 15 گۆڵ، دواتریش بە دورستکردنی 12 گۆڵ لیرۆی سانی دێت، پاشان داڤید سێلڤا بە دورستكردنی 11 گۆڵ، لە کۆتایشدا دەیلی ئالی بە دورستکردنی 10 گۆڵ کە بۆ هاوڕێکانی دروستی کردووە.
جێی ئاماژەیە ئەم خەڵاتە تا ئێستا پێشکەشی هیچ یاریزانێک نەکراوە و وا بڕیارە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەدا، خەلاتی باشترین گۆڵ دروستکەریش ببەخشرێت.


909 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2018

بابەتی زیاتر