Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: هێرش ناكەینە سەر وڵاتانی دراوسێمان


سه‌رۆككۆماری‌ ئێران ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی‌ نیازی‌  هێرش كردنه‌ سه‌ر دراوسێكانی نییه‌. دووپاتیشی‌ كرده‌وه‌: تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك.

له‌ مه‌راسیمی‌ ڕۆژی سوپای ئێراندا كه‌ له‌ تاران به‌ڕێوه‌چوو، حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا وه‌ڵامی‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ دایه‌وه‌ كه‌ باس له‌ هێرشی‌ ئێران بۆ سه‌ر ئیسرایل ده‌كه‌ن.
سه‌رۆككۆماری‌ ئێران ڕایگه‌یاند "ئێران نیازی‌ نییه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر دراوسێكانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا و، جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پێویستی‌ به‌ كارێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ نییه‌".
ڕۆحانی‌ وتیشی‌ "ده‌یانه‌وێت دراوسێیه‌كی باش بن بۆ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ و، داوای‌ له‌وانیش كرد دراوسێیه‌كی باش بن بۆ ئێران".
سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ چه‌كیش حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ دووپاتی‌ كرده‌وه‌ "به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك و، ئامانجیشیان به‌رگریكردنه‌ له‌ خۆیان".
هاوشێوه‌ی‌ وتاره‌كانی‌ پێشوویش، سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران "ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا و سعوودیه‌ و ئیسرائیلی‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ سووریا و عێراق و ناوچه‌كه‌ ناوبرد".

421 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2018

بابەتی زیاتر