Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم 106 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ سێ كۆمپانیای نه‌وتی


په‌یام ـ 

حكومه‌تی هه‌رێم بڕی‌ 106 ملیۆن دۆلار وه‌ك حه‌قده‌ستی‌ مانگی‌ یه‌ك ده‌داته‌ سێ كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی ڕایگه‌یاند، بڕی‌ 56ملیۆن و 440 هه‌زار دۆلاری له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌، له‌به‌رامبه‌ر حه‌قده‌ستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی‌ كێڵـگه‌ی تاوكێ له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا.

بڕیاره‌ دی‌ ئێن ئۆ به‌پێی پشكه‌كانیان شایسته‌كه‌ له‌نێوان خۆی و كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجیدا دابه‌شده‌كات، ڕاشیگه‌یاندووه‌ بڕی پێنج ملیۆن و 240 هه‌زار دۆلاری دیكه‌شی‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌، كه‌ده‌كاته‌ سه‌دا سێی‌ داهاتی مۆڵه‌تی كاركردنی له‌كێڵـگه‌ی تاوكێ.

هاوكات كۆمپانیای گۆڵف كیستۆنی به‌ریتانی ئاشكرایكرد، بڕی 23 ملیۆن و سه‌د هه‌زار دۆلاری‌ له‌حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وه‌رگرتووه‌، له‌به‌رامبه‌ر حه‌قده‌ستی فرۆشتنی نه‌وت له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا له‌كێڵـگه‌ی شێخان.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆمپانیای نه‌وتی كه‌نه‌دی شاماران، كه‌ له‌كێڵـگه‌ی ئه‌ترووش كۆمپانیای هاوبه‌شه‌ ڕایگه‌یاند، كۆمپانیای تاقه‌ی ئیماراتی بڕی 25 ملیۆن دۆلاری له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌و بڕیاره‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌نێوان خاوه‌ن پشكه‌كانی كێڵگه‌ی ئه‌ترووشدا دابه‌شده‌كرێت.

207 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2018

بابەتی زیاتر